زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له پێشبڕكێی تێكفێستی 2023 چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا
کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی سه‌ربه زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەڕێگەی داهێنانی خوێندكارانه‌وه، به‌ژماره‌یه‌ك پرۆژەی ناوازە بەشدارییان لەپێشانگای تێکفێستی 2023 كرد‌و چه‌ندین خه‌لاتیان به‌ده‌ستهێناو توانیان پلەی دووەمی پێشبڕكێكه بەدەستبهێنن.
(ئاماژە ) یەکێکە لەپرۆژەکانی(م.بەختەوەر بەرزان ) كه ئەپڵیکەیشنێکی تایبەته بەخاوەن پێداویستییەكان كه‌ئەم پڕۆژەیه بۆ کەسانی نابیست گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ فێربوونی زمانه‌كانی (کوردی – عه‌رەبی – ئینگلیزی) .
(بەردەبار) پرۆژەی خوێندکار(لەرێ فاضل محمود) خوێندکاری قۆناغی چوارەم لەبەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر ،ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش سۆفتوێرێکە کە دیڤیڵۆپەرەکان و گەشەپێدەرەکان دەتوانن سودی لێببینن بۆ نوسینی هەردوو بەشی (باکئێند و فڕۆنت ئێندی) سیستەمەکانیان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە پێی ئەو داتابەیسانەی کە هەیانە.
(گراسپ) پرۆژەی خوێندکار (بەرزی یاسین کریم ) له‌قۆناغی دووەم بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەره، کە تایبەتە بە هەڵگرتن و پاراستنی زانیاری خوێندکارانی کۆلێژ و کەسانی دیکە وەک ئەپێکی موبایل دروستکراوە، (گراسپ) ڕێگەمان پێدەدات بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی تێبینییەکان هەڵبگیرێن و پۆلێنیان بکرێن ڕێک‌بخرێن، هه‌روه‌ها دەتوانرێت بەبونی هێلی ئینتەرنێت لەهەموو موبایلێک دەستمان بەزانیاریەکان بگات، چەندین تایبەتمەندی دیکەی ناوازەی لەخۆگرتووه.
هەردوو خوێندکاری بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر (بەرزی یاسین کریم ) و (داریان دارا لطیف ) توانیان پلەی دووەم بەدەست بێنن.
شایانی باسه له‌کێبڕکێی دۆزینەوەی چارەسەر problem solving بە کۆد نووسین كه لە تێکفێست بەرێوەچوو، بۆ ماوەی 4 کاتژمێر بەبێ بەکارھێنانی ئینتەرنێت و وەرگرتنی پشوو، لە نێوان کۆمەلێك پرۆگرامەردا، خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك پلەی دووھەمیان بە دەستھێنا.
هه‌رسێ خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانكۆمان (دڵشاد دارا، شاهید نجم ا‌لدین، ئومێد ئەکرەم) لە چالنجی CTF سەربە SulyCyberCon لە پێشانگای TECHFEST، لە کۆی 26 تیم، پلەی چوارەمییان بە دەستهێنا لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق.
(تێکفێست) گەورەترین کێبڕکێی تەکنەلۆژییا لەسەرئاستی عێراق بۆ جاری سێهەم و بەسەرپەرشتی (قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و به‌ئاماده‌بوونی د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی بالا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د.هه‌ڤاڵ ئه‌به‌به‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محمدامین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پ.ی.د.هوشیار عبدالله عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و خوێندكاران و پسپۆرانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو كه‌تیایدا گەنجان و داهێنەران و لێهاتووانی بواری تەکنەلۆژیا پرۆژەکانیان لەم پێشانگایەدا نمایشكرد.