بەڕێوەچوونی مەراسیمی کۆتایی پرۆگرامی Internship 2022
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 15 ی شوباتی 2023 لە هۆڵی پێرەمێرد لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، مه‌راسیمی دابەشکردنی بڕوانامەی
بەشداریکردن بەسەر کۆمپانیا و خوێندکارانی بەشدار لە پرۆگرامی (Internship 2022) بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە بەشداری هەریەکە لە پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت حه‌مه‌كه‌ریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و
پ.د.علی قادر عوسمان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و د.بەختیار عوبێد شه‌ریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و مامۆستا ئەیوب کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار CDC بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا نوێنەری 40 کۆمپانیا 100 خوێندكاری به‌شداربوو بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان Internship پرۆگرامێکی ساڵانەی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار (CDC)یە کە تێیدا خوێندکاران به‌شداری ده‌كه‌ن و سوودێكی زۆر بۆ داهاتووی خۆیان وه‌رده‌گرن.