سکوڵى ماستریخت له هۆڵه‌ندا بڕوانامه ده‌به‌خشێته مامۆستایه‌كى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى
مامۆستایه‌كى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى دواى به‌شداریكردنى له كۆرسێكى پێشكه‌وتوو له بواری ( Cost Accounting ) له سکوڵى ماستریخت (Maastricht School of Management ) له وڵاتی هۆڵه‌ندا بڕوانامه وه‌رده‌گرێت و سیمینارێكیش له‌سه‌ر كورد و كوردستان و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێشكه‌ش ده‌كات.
نیشتمان حه‌سه‌ن فه‌تاح /مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلیجی ته‌كنیكی كارگێڕی به‌شی ته‌كنیكی دارایی و ژمیریاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وتى: له تاقیكرنه‌وه‌كانى خولەکەدا سه‌ركه‌وتوو بووم و زۆر سوودمه‌ندبووم، به به‌شداربوونم له‌م كۆرسه‌دا ئاشنابووم به پێشكه‌وتنه‌كانی زانستی ژمیریاری و دارایی له وڵاتانی ئه‌وروپا.
وتیشى: له‌سه‌ر داواى زانكۆی ماستریختى هۆڵه‌ندا سیمنارێكم له‌سه‌ر كورد و كوردستان و زانكۆكه‌م پێشكه‌ش كرد، سیمیناره‌كه‌م جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی مامۆستایان و به‌شداربووانی كۆرسه‌كه بوو، له كۆتایشدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوونم وه‌رگرت.
نیشتمان حسن فتاح – له سالى ٢٠١٠ ەوە تا ئیستا مامۆستاى یاریدەدەرە لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/كۆلیجى ته‌كنیكى كارگیرى/ به‌شى ته‌كنیكى دارایى و ژمیریارى. هەڵگرى بروانامه‌ى بكالوریوس و ماسته‌رە له زانستى ژمیریارى دارایى زانكۆى سلیمانى و پیسپۆر له بوارى زانستى و پراكتیكى ژمیریارى , دارایى , گه‌نجینه , كارگیرى , ووردبینى .
بۆ ماوه‌ى ٣ سال به‌رێوه‌به‌رى دارایى بووە له سالى ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ له سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى خویندنى ته‌كنیكى سلیمانى کە ئێستا گۆراوە بۆ زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى. ئه‌ندامى یه‌كیتى ژمیریاران و ووردبینیانى كوردستانە.
خزمەتى ووتنه‌وه‌ى جه‌ندین خول له بوارى ژمیریارى و ووردبینى به فه‌رمانبه‌رانى به‌ریوه‌به‌راتیه‌كانى شارى سلیمانى له سه‌نته‌رى كوردستان بۆ په‌ره‌پیدانى كاركیرى هەیە وە به‌شدارى له جه‌ندین خول و وورك شوپ و سیمنار له زانكۆكانى شارى سلیمانى کردووە .
لە ئێستادا کار لەسەر دوو تویژنه‌وە دەکات به‌ناونیشانى ( مه‌ترسیه‌كانى قه‌رزى بانك ) و ( گرنكى بانكى ئەلكترونى له ئێستادا ) و ئاماده‌ن بو بلاوكردنه‌وه .