هەواڵ و چالاکی

خولی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ خوێندكاران له‌ ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه‌

بۆ ڕه‌خساندنی كه‌شێكی جیاواز له‌ خوێندن و فێركردن بەچاودێری پ.ی.د.سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان،ڕۆژی 2023/2/12 خولی تۆپی پێی فوتساڵی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان دەستی پێکرد بە بەشداری 16 تیپی بەشە زانستییه‌كانی په‌یمانگاكه‌و یه‌كه‌م یاری خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
بڕیاره‌ له‌ڕۆژانی ئاینده‌دا سه‌رجه‌م یاری خوله‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.
شایانی باسه‌ ساڵانه‌ له‌ سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و خوێندكاران به‌ڕێوه‌ده‌چن.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button