Back

کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە(٩)ی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدرا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٣/٢/٢٠٢٣ کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٩ی ئەنجومەنی زانکۆ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدرا. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ووتەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.هۆشیار عەبدوڵا عەزیز دەستیپێکرد و گفتوگۆی چڕ و پڕ لەسەر کۆمەڵێک پرسی زانستی و کارگێڕی و کاروباری خوێندکاران کرا. لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا تاوتوێی کۆنووسی لیژنەی تایبەت بە پێشکەشکردنی تانەی توێژەران و ئەو گۆڤارە زانستیانەدا کرایەوە کە توێژینەوەی تیادا بڵاوکراوەتەوە ، هەروەها چەختکرایەوە لەسەر زیادکردنی ژمارەی ستافی ئەکادیمی زانکۆ تاوەکو لەگەڵ ژمارەی خوێندکاراندا بگونجێت. لە کۆتاییدا تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە خوێندکاران کراو و بڕیاری گرینگی لەبارەوە درا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile