Back

توێژینەوەی زانستی مامۆستایەکی زانكۆمان لە گۆڤارێکی بەناوبانگی جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌

لەهەوڵێكی تری زانستیدا (پێشەوا عوسمان حەمە) ئەكادیمیست و مامۆستای بەشی ئەندازیاری توانای کارەبا لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێكی ئاستبەرزی جیهانیدا بڵاوكرده‌وه‌ کە یەکێکە لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی جیهان بەناوی ( Results in Physics ) . توێژینەوەكه‌ بەمەبەستی دۆزینەوە و دیراسەکردنی ماددەیەکی زانستی نوێ لە بواری (Energy Storage Devices) بۆ دروستکردنی (Super Battery) و(Solar Panels) ( Supercapacitor) ئەنجامدراوە کە لە بوارە نوێکانی کارەبادا بەکارهێنانێکی زۆری هەیە لە جیهاندا، وەک ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی و بوارە جیاوازەکانی شانە و خانە کارەبایەکان. ئەم توێژینەوەیە لەگەڵ کۆمەڵیک شارەزای بوارەکە بڵاوکراوەتەوە، كه‌ لەم لینکەوه‌ دەتوانن توێژینەوەکە ببینن. گۆڤاری ( Results in Physics ) سەر بە دەزگای بڵاوکردنەوەی جیهانی (Elsevier) ئەم گۆڤارە بە یەکێک لە گۆڤارە نایابەکان لە دیسپلەینی هەمەجۆری زانست ئەژمار دەکرێت کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (4.565) وە سایت سکۆری ( 7.6 ) ە.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile