خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی و بەرگری شارستانی به‌ڕێوه‌چوو
له درێژەی كار‌و چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی- هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی و بەرگری شارستانی بۆ خوێندكاران به‌ڕێوه‌چوو.
خوله‌كه ڕۆژی 6ی شوباتی 2023 به هاوکاری فەرمانگەی بەرگری شارستانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێكرد بەوتنەوەی وانه‌كان وپێشكه‌شكردنی ڕێنمایی خۆپارێزی له ڕوداوه‌كان و چۆنێتی ئه‌نجامدانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڕووداو هاتوون.
خوله‌كه لەلایەن نەوزاد عبدالرحمان کارمەندی ڕاهێنراو لە بەرگری شارستانی وترایه‌وه.
تێیدا چەندین زانیاری و فێرکاری بەرگری شارستانی و خۆپارێزی به تیۆری و پراكتیكی لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بە خوێندکارانیان پێشکەشكرا.