هەلی پێشکەشکردن بۆ خوێندکاران بۆ پرۆگرامی ئەکادیمیای ئامادەکاری پیشەیی لە لایەن ڕێکخراوی (IREX)
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ ئاگاداردەکات سەبارەت بە هەلی بەپێشکەشکردن بۆ پرۆگرامی ئەکادیمیای ئامادەکاری پیشەیی.
ڕێکخراوی (IREX) ئەمریکی لە چوارچێوەی ئەکادیمیای ئامادەکاری پیشەیی پرۆگرامێکی ڕاهێنانی پەرەپێدانی پیشەیی ٥ مۆدیلی بۆ گەنجان لە عێراق ڕادەگەیەنێت، خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆمان دەتوانن بەشداری لە پرۆگرامەکەدا بکەن. پرۆگرامەکە چەند بابەتێک دەگرێتەخۆ لەوانە: بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە(Critical Thinking)، لێهاتوویی چاوپێکەوتن (Interview Skills)، لێهاتوویی پێشکەشکردن (Presentation Skills)، پەیوەندی پیشەیی (Professional Communication)، و دەستپێکردن و بەڕێوەبردنی یانەکانی خوێندکاران (Starting and Running Student Clubs). پرۆگرامەکە بەشێوەی ئۆنلاین بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ بۆ زمانی کوردی و عەرەبی. خولەکە لە ئێوارانی یەکشەممە و سێشەممە لە ٢٦ی شوبات – ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچن. مەرجەکانی بەشداریکردن: 1. بەشداربوو دەبێت تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٢٢ ساڵ بێت. 2. بەشداربوو لە ئێستادا لە عێراق بژی. 3. ئەو بەشداربوانەی شارەزایی زمانی ئینگلیزی ئاستی ناوەندی و سەرووترن چانسی زیاتریان هەیە بۆ ئەوەی پێشنیار بکرێن بۆ بەشداریکردن. داواکاری پێشکەشکردن لە ٦-١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ کراوەیە، بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامەکەدا لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن ناوتان تۆمار بکەن: https://forms.office.com/r/BXtps6qhn2 بۆ زانیاری زیاتر وەرگرتن سەبارەت بەم بابەتە ، دەتوانن سکانی QR کۆدەکە بکەن.