سێ سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی پێشکەشکران
ئەمڕۆ دووشەممە 6/2/2023 لە درێژەی كارو چالاكییەكانی هۆبەی زانستی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگا و بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری و ڕاگەیاندن و چالاکییەکان له سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سێ سیمیناری زانستی پێشکەشکران.
سیمیناری یەکەم بەناونیشانی ( Role of glimepiride in the management of type 2 DM ) لهلایهن د.باریف ڤاهر ڕشید مامۆستای بەشی دەرمانسازی پێشكهشكراو تێیدا ڕۆڵی ( glimepiride ) لەسەر چارەسەری نەخۆشی شەکرە جۆری دوو روونكردهوهو کە یەکێکە لەو دەرمانەی لە ڕێگەی دەمەوە دەدرێت بە نەخۆش و رێژەی ئەنسۆلین بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ڕێگا دەگرێت لە کەمبوونەوەی ڕیژەی شەکر لە خوێن بە شێوەیەکی خێرا.
دووهم سیمینار لهلایهن چیا حسن صادق مامۆستای بەشی ژنان و منداڵبوون بەناونیشانی
( Complication of premature baby ) پێشكهشكرا، ناوەڕۆکی سیمینارهكه باسکردن بوو لە ئاڵۆزییەکانی منداڵی نەبەکام و چاودێریکردنی منداڵی نەبەکام و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
سیمیناری سێهەم بهناونیشانی ( Effects of alcohol drinking on different part of body )لهلایهن د.دڵشاد محمد عبدالرحمن مامۆستا له بەشی دەرمانسازی پێشكهشكرا، ناوبراو کاریگەری نەرێنی خواردنەوەی کحولی لەسەر ئەندامە جیاوازەکانی لەشی مرۆڤ بە تایبەت کاریگەری لەسەر جگەر بۆ ئامادهبووان روونكردهوه.