Back

خولێكی (فوتساڵ و باله‌) له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه‌

لە پێناو ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و خزمەتکردنی خوێندکاران،به چاودێری پ.د.محمد سلیم سەرپەرشتیاری پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ، به‌سه‌رپه‌رشتی هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکانی پەیمانگاو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، چەند چالاکییەکی وەرزشی ئەنجامدەدات.
لە چوارچێوەی ئەو خولانەی ساڵانە پەیمانگاكه‌ بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەکاتەوە ،خولەکانی (فوتساڵ و تۆپی بالە )ی بۆ سەرجەم بەشەزانستیەکانی خوێندنی بەیانیان و ئێواران كرده‌وه‌.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 5ی شوباتی 2023 به ئامادەبونی نوێنەرانی سەرجەم بەشەکانی پەیمانگای ناوبراو تیروپشکی خولی فوتساڵ و بالە ڕاکێشرا.
بڕیاره لە ڕۆژانی داهاتودا خولەکان بەڕێوەبچێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile