خولێكی بەھێزکردنی توانای ژمێریاری و وردبینی ده‌ستیپێكرد
به‌ئامانجی به‌هێزكردنی توانای فه‌رمانبه‌رانی بواری ژمێریاری و ووردبینی و پێدانی زانستی نوێ له‌سه‌ر گۆڕانكارییه كارگێرییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌و خوازیارانه‌ی له‌سنوری قه‌زاكه‌دا به‌شداربوون، خولێكی بەھێزکردنی توانای ژمێریاری و وردبینی ده‌ستیپێكرد .
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی شوباتی 2023 لەھۆڵی سیمینارەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، یەکەم ڕۆژی خولی بەھێزکردنی توانای ژمێریاری و وردبینی ده‌سیپێكرد.
به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د.سالم نعمت عزیز ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و بەبەشداری مامۆستایانی بەشی ژمێریاری و بەئامادەبونی فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومی و تایبەتەکان له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، خولێكی بەھێزکردنی توانای ژمێریاری و وردبینی كرایه‌وه .
لەڕۆژی یەکەمدا( م.محمد احمد محمود ) بابەتێكی پێشکەشکرد بە ناونیشانی (ووردبین و دارایی گشتی).
لە کۆتاییداو له‌دوای ئاراسته‌كردنی چه‌ندین پرسیاری ئاماده‌بووان وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبوانی دایەوەو گفتوگۆیەکی زانستییانە بەڕێوەچوو .