گۆڤارێكی نێودەوڵەتی مامۆستایهكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی وەك هەڵسەنگێنەر دەستنیشان دهكات
لەهەوڵێكی تری زانستی ئەكادیمیستانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانیدا، م.فهیسهڵ عهبدوڵا ساڵح مامۆستا لە بەشی شیكاری نەخۆشییەكانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكیی وەك هەڵسەنگێنەری توێژینەوە لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی بەناوی پەرستاری لە ئەفریقا (International Journal of Africa Nursing Sciences) دەستنیشانكراوە، كە گۆڤارەكەش خاوەنی سایت سكۆری (1.6)ەو سەر بە بڵاوكراوەی ساینس دایرێكتە.
لە هەمان كاتیشدا وەك هەلسەنگێنەری كۆنفرانسی زانستی زانكۆی ئەلفورات ئەلئەوسەت پۆلیتەكنیك دەستنیشانكراوە (3rd International Conference on Engineering &Science).
بەناوی سهرۆكایهتی زانكۆ و راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكییەوە پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی مامۆستای ناوبراو دەكەین و هیوادارین نمونەیان زۆربێت بۆ خزمەتكردنی رەوشی زانست و زانیاری لە هەرێمەكەماندا.
https://icems2023.atu.edu.iq/ojs/index.php/jounals/index
http://sciencedirect.com
http://icems2023.atu.edu.iq