خوێندکارێکی بەشی ئەندازیاری میکانیک بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا
رۆژی پێنجشەمە 2023/2/2 لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیكی سلێمانی، گفتوگۆی ماستەرنامەی (دیدار عوسمان محهمهد) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری میکانیک بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بەناونیشانی (Experimental Study of the Effect of
Transverse Vibration and Inclination Angle
on the Performance of Double Pipe Heat Exchanger) پەسەندکرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1.پرۆفیسۆر د.رەمزی روفائیل ابراهیم (زانکۆی صلاح الدین) – سەرۆكی لیژنە.
2.پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عومهر عادل زینان (زانكۆی کەرکوک) – ئەندام.
3.پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.شێرکۆ ئهحمهد فلامرز (زانکۆی گەرمیان) – ئەندام.
4.پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.حهمید دویج لفتە (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) – ئەندام و سەرپەرشتیار.