Back

سیمینارێک بەناونیشانی “Carnivorous plants” به‌ڕێوه‌چوو

لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رێکەوتی ٢٠٢٣/٢/١ سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگا بەڕێوەچوو. سیمینارەكه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو لەلایەن م.چنور یوسف شکور مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو بەناونیشانی “Carnivorous plants” پێشکەشکرا. م.چنور یوسف لە باسەکەیدا ئاماژەیکرد بە ڕووەکە گۆشتخۆرەکان و پێکهاتەی ئەو ڕووەکان و پێویستیان بە خواردنی حەشەرات و گۆشت بۆ مانەوە لە ژیاندا، كه‌ بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیانی ئامادەیی کشتوکاڵی بەڕێوەچوو.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile