Back

سیمینارێک ده‌رباره‌ی زانستی بایۆتێکنۆلۆجی بەڕێوەچوو

لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٢/١ سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگا بەڕێوەچوو. سیمیناره‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران و به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، بەناونیشانی “Benefits of Plants Biotechnology” لەلایەن م.جه‌لال عومه‌ر ئه‌حمه‌د مامۆستا لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی پێشکەشکرا. له‌ سیمیناره‌كه‌دا م.جه‌لال عومه‌ر تیشكیخسته‌سه‌ر بایۆتێکنۆلۆجی و سوودەکانی زانستی بایۆتێکنۆلۆجی لە بواری کشتوکاڵدا کە چەند سوودێکی گرنگی هه‌یه‌ وەک زیادکردن و باشترکردنی بەرهەم و پاراستنی ژینگە لە پیسبوون.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile