مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی پەرتووكێكی زانستی بڵاوكردهوه
لە هەوڵێكی تری زانستیدا پ.ی.د.عبداللە احمد حەمە ئەكادیمیست و مامۆستای كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پەرتووكێكی زانستی بایەخداری بەناوی (پرۆژەی دەرچوون و توێژینەوەی زانستی هەنگاو بەهەنگاو) بڵاوكردەوە.
ئەم پەرتووكە لە دوو توێی (160) لاپەڕەدا بە وردی هەنگاوەكانی پرۆژەی دەرچوون بەزمانی كوردی دەخاتەڕوو، هەروەها رێساو یاساكانی پرۆژەی دەرچوون بۆ خوێندكارانی قۆناغە كۆتاییەكان لە بیرۆكەوە بۆ كۆتایی روون دەكاتەوە، لە بەشی دووهەمی پەرتووكەكەدا بە زمانی ئینگلیزی بە كورتی تیشكخراوەتە سەر توێژینەوەی زانستی و چۆنێتی دیزاین و سامپڵین و نووسینی توێژینەوەی زانستی بۆ توێژەران.
بەناوی سهرۆكایهتی زانكۆ و راگرایهتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكییهوه دەستخۆشی و پاڵپشتی بۆ هەموو كارێكی زانستی بایەخدار دووپاتدەكەینەوە.