په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی نمره‌ی خوێندكاران راده‌گه‌یه‌نێت
په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان وه‌كو یه‌كه‌مین په‌یمانگا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سڵیمانی و كوردستان، به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی نمره‌ی خوێنداره‌كانی راده‌گه‌یه‌نێت.
د.كاوه ره‌زا راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی دروستكردنی داتابه‌یسێكه‌وه له‌لایه‌ن هۆبه‌ی ئایتی په‌یمانگاكه‌مانه‌وه، هه‌موو خوێندكارێك پاسۆردێكی تایبه‌تی به‌خۆی ده‌بێت‌و له‌رێگه‌ی ئه‌و پاسۆرده‌وه ده‌چێته دۆمینی په‌یمانگاوه‌و ئه‌نجام‌و نمره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كانى ده‌بینێت، هه‌ر خوێنكارێكیش په‌لپگرتنی هه‌بوو ده‌توانێت راسته‌وخۆ بینێرێت بۆ به‌شه‌كه‌ی‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وه‌ڵامی په‌ڵپگرتنه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه.
راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی ووتیشی، ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆر‌و مه‌سره‌فاتێكی زۆر له‌كۆڵی خوێنكار ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش خزمه‌تگوزاریه‌كی تری په‌یمانگای ته‌نكیكی دوكانه كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا پێكه‌شی خوێنكاره‌كانیان كراوه.
په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان له‌ساڵی 2004ه‌وه دامه‌زراوه، له‌ئێستادا نزیكه‌ی هه‌زارو سێ سه‌د خوێندكار له‌چوار به‌شی زانستی ( كارگێڕی – بانك – ژمێریاری – ئه‌لكترۆنیك) له‌و په‌یمانگایه ده‌خوێنن، بڕیاریش وایه ساڵی ئاینده به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان‌و ماركێتینگ بكرێته، كه ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكی باشه به‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، كه زانكۆی پۆلیته‌كنكی سڵیمانی له‌رێگه‌ی ئه‌م په‌یمانگایه‌وه پێشكه‌شی ده‌كات.
د.كاوه ره‌زا راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌پێویستیشی زانی سوپاسی به‌رێز پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى بكات، كه به‌رده‌م پاڵپشتی په‌یمانگاكه‌یان بوه.
خوێندكارنی خۆشه‌ویست ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه www.dukan-ti.com ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.