نوێنەری زانکۆمان بهشداریكرد لە وۆرکشۆپێك تایبهت بهبواری پەروەردە و فێرکردن
بهئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو کێشە پەروەردەییانەی کە بڕیار وایە لە کۆنفڕانسی 2023 ICET – ی ئایار 2023ئەنجام بدرێ بە بەشداری پسپۆڕانی بواری پەروەردە و سەرۆکی دامەزراوە پەروەدەییەکان لە شارە دیارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا، وۆركشۆپێك بهڕێوهچوو.
نوێنەری زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی ( م.جمال کاک برا / بەڕێوەبەری تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامار) بەشداربوو لە وۆرکشۆپی پێش کۆنفڕانسی 2023 ICET – سلێمانی بە ناونیشانی (فەراهەمکردنی پەروەردەیەکی پێگەیەنەرو سەرنجراکێش بۆ نەوەی Z و ئەلفا).
شایانی باسە نوێنەری زانکۆمان وەک پسپۆڕی تەکنۆلۆجیای زانیاری بەشداربوو لەوۆرکشۆپەکە وە تیشکیان خستە سەر “خوێندەواری دیجیتاڵ و پەروەردەی تەکنۆلۆجیا” ، کێشەکانی ئەم نەوەیە لە ڕووی تەکنۆلۆجیا و پێشكهشكردنی چارەسەری گونجاو.
وۆركسۆپهكه ڕۆژی شهممه 28 ی كانونی دووهمی 2023 کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی لە هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی بهڕێوهچوو .
وۆرکشۆپەکە بە بەشداری 35 مامۆستای زانکۆ و قوتابخانەکانی شاری سلێمـانی بوو لەوانە: زانکۆیسلێمانی، زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی کۆمار، زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەفەرمی بەشداری وۆڕکشۆپەکەبوون، ئهم چالاكییه زانستییه چەند ههنگاوێكی گرنگن کە پێش کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پەروەردە و فێرکردن ICET) ئەنجام دەدرێت.
بەشداربووانی وۆڕکشۆپەکە لە چوار گروپدا كۆكرانهوه كه تایبەتمەندی نەوەی Z و ئەلفایان هەڵسەنگاند و لە گفتووگۆکانیاندا بەدوای پەروەردەیەکی سەرنجڕاکیش و پێگەیەنەردا بوون بۆ ئەم دوو نەوەیە.
لە کۆتاییدا نوێنەری هەر گروپێك لە پانێڵێکدا باسی لەو کێشە و چارەسەرانە کرد کە لە وۆڕکشۆپەکەدا باسیان لێوەکراوە وە دواتر بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربوانی وۆرکشۆپەکانی پێش کۆنفڕانسی 2023 ICET – سلێمانی.
رێکخراوە لە لایەن قوتابخانەکانی ستێرلینگ Stirling Schools و، زانکۆی کامبرج Cambridge University Pressو، سیتی ئەندگێلدز City & Guildsو، جێمس بۆ پەروەردە GEMS Educationو، ئەکادیمیای مامۆستایانی بەریتانی UK Teachers Academy .
کۆنفرانسی ICET 2023 لە 15 و 16ی ئایاری 2023 بەڕێوەدەچێت.