هەواڵ و چالاکی

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ئەلیکترۆنیکردنی تاقیکردنەوەکان بۆ سیستمی بۆلۆنا پرۆسیس به‌ڕێوه‌چوو

لە چوارچێوەی پەیڕەویکردنی بەرنامەکانی سیستمی بۆلۆنا و به‌هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زانستی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ئەلیکترۆنیکردنی تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو. لە وۆرکشۆپەكه‌دا د.ئەردلان جه‌لال مه‌جید باسێکی تایبەت بە ئەلیکترۆنیکردنی تاقیکردنەوەکان بۆ سیستمی بۆلۆنا كرد كه‌ کراوە بە زمانی ئینگلیزی و بە ئەکسسکردنی نمرەی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣. لەم بەرنامەیەی سیستمی بۆلۆنادا، هەر بەشێک ئەکسسی تایبەت بەخۆی دەبێت کە گشت زانیارییەکانی خوێندکارانی تێدایە پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم. جێگەی ئاماژەیە، ئەم وۆرکشۆپە بۆ سەرۆک بەش و بڕیاردەری بەش و لیژنەی تاقیکردنەوەکانی هەر بەشێک، هەروەها لێپرسراو و فەرمانبەرانی هۆبەی تۆمارگا بەڕێوەچوو.  

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button