Back

توێژه‌رانی زانكۆی پۆلیتێكنیكی سلێمانی میكانیزمێكی نوێ بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌ی خاشاكی پلاستیك ئه‌نجامده‌ده‌ن

تیمێكی ئه‌ندازیاری له‌زانكۆی پۆلیتێكنیكی سلێمانی توانیان ئامێرێك دروست بكه‌ن بۆ سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌ى خاشاكی پلاستیكی به‌جۆرێك كه‌ له‌ توانایدایه‌ سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆدروستكردنی به‌روبوومی سودبه‌خشی تر، كه‌ ژینگه‌ بپارێزێت له‌و پیسیه‌ی كه‌ بڵاوی ده‌كاته‌وه‌,وه‌داوای دانانی پێشانگایه‌كیانكرد سه‌باره‌ت به‌داهێنانه‌كانی زانكۆ، تاوه‌كو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ داهێنانه‌كان‌و ئاره‌زومه‌ندان و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ هاوڵاتیان سوودی لێ وه‌ربگرن. پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.جاسم محمد عبدالكریم جاف سه‌رۆكی تیمی ئه‌ندازیاری ڕایگه‌یاند,زۆربوونی خاشاكی پلاستیكی‌و زه‌ره‌ری به‌رده‌وامی بۆ سه‌ر ژینگه‌و ڕێگاكان بۆ له‌ناوبردنی به‌شێوه‌یه‌كی نازانستیانه‌ یان دروستكردنه‌وه‌یان،وای له‌تیمی ئه‌ندازه‌یی له‌زانكۆی پۆلیتێكنیكی سلێمانی كرد هه‌وڵبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهێنانێكی له‌مجۆره‌ بكه‌ن، تاوه‌كو بتوانرێت ئه‌و خاشاكانه‌ جارێكی تر به‌جۆرێكی باشتر سوودی لێوه‌ربگیرێت، چونكه‌ سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی پلاستیك یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ له‌و پیسیه‌ی كه‌به‌هۆیه‌وه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌. د.جاسم جاف وتیشی، تیمه‌كه‌یان توانیان وێنه‌ی ئه‌و ئامێره‌ بكه‌ن‌و دروستی بكه‌ن كه‌ بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاشاكی پلاستیك به‌كارده‌هێنرێ،هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا نرخی ئامێره‌كه‌ گونجاوه‌و توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌‌و ته‌نها 600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری تێده‌چێت. سه‌باره‌ت به‌ ئامێره‌كه‌ش ڕونیكرده‌وه‌،ئه‌و ئامێره‌ی دروستیانكردوه‌ پێكهاتووه‌ له‌دوومیكانیزم، یه‌كه‌میان تایبه‌تمه‌نده‌ به‌له‌تكردنی پلاستیكه‌كه‌ به‌هۆی چه‌قۆی تایبه‌ته‌وه‌‌و دووه‌میشیان بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌جۆری به‌رهه‌می داواكراو. سه‌باره‌ت به‌جیاوازی ئه‌م ئامێره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی ترسه‌رۆكی تیمه‌ ئه‌ندازیارییه‌كه‌ وتی، ئامێره‌كه‌یان زۆر شتی تازه‌ی تیادا به‌كارهاتووه‌ بۆنمونه‌,دروستكردنی چه‌قۆكان كه‌ بۆ له‌تكردن‌و هاڕینی پلاستیكه‌كه‌ به‌كاردێ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت‌و جێگیركردنی بۆڵبرینه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك توانای زۆر به‌ئامێره‌كه‌ ببه‌خشێ‌و ته‌مه‌نی درێژبكات,وه‌ ئامێرى دروست كراو درێژێكه‌ی 120 سم‌و پانی 60 سم‌و به‌رزیه‌كه‌ی 130 سم. د.جاسم محمدعبدالكریم الجاف سه‌رۆكی تیمی ئه‌ندازیاری ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، كه‌ له‌گۆڤارێكی ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌كى بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ناونیشانیDesign and Fabrication Recycling of Plastic System)) له‌ساڵی 2016 دا له‌ سه‌ر ئامێرى دروست كراو. سه‌باره‌ت به‌فرۆشتن‌و خستنه‌بازاڕی ئامێره‌كه‌ش به‌ڕێزیان وتی، كۆمه‌ڵێك بازرگان‌وپیشه‌گه‌رله‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره‌ به‌ده‌ست بخه‌ن. جێی ئاماژه‌یه‌ تیمی كاركردن بۆ دروستكردنی ئامێره‌كه‌ بریتی بوو له‌: پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.جاسم محمد عبدالكریم الجاف وه‌كو سه‌رۆكی تیمه‌كه‌‌و هه‌روه‌ها توێژه‌ران، داره‌وان عه‌تا عبدالرحمان,زریان عوسمان علی, خێڵان عمر علی, هه‌روه‌ها ئه‌ندازیارمحمد حكمت حسن. سه‌رۆكی تیمی ئه‌ندازه‌یی, د.جاسم الجاف مامۆستایه‌ له‌زانكۆی پۆلیتێكنیكی سلێمانی‌و یاریده‌ده‌رى ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیارییه‌ بۆ كاروباری خوێندكاران، جگه‌ له‌م كاره‌ش پێشتر له‌ زۆرێك له‌ توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و داهێنانه‌ زانستییه‌كاندا به‌شداری كردووه‌‌و وتوێژینه‌وه‌یه‌كی له‌توركیا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێدراوه‌ له‌ساڵی 2012، ئه‌ویش له‌به‌ر گرنگیه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها داهێنانێكی تایبه‌ت به‌ خۆشی هه‌یه‌ له‌ (التقییس السیگره‌ النوعیه‌) سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile