Back

له‌پاش كۆتاییهاتنی خولی (C# & SQL Server)، خه‌ڵات به‌خشرایه‌ به‌شداربووان

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕوانامەی بەسەر ئەو خوێندکارانەدا دابەشکرد کە بەسەرکەوتووی خولی (C# & SQL Server)یان تەواوکرد. ڕۆژی ٢٦/١/٢٠٢٣ لە ئۆفیسی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار(CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان و بە ئامادەبوونی م.ئەیوب کەریم بەڕێوەبەری (CDC) بڕوانەی به‌شداریكردن و دەرچوون لە خولەکە دابەشکرا. خولەکە بە شێوەی سەرهێڵ (Online) لەلایەن ڕاهێنەی خۆبەخشی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار (شکار سالار) وترایەوە، له‌ خوله‌كه‌دا 67 خوێندکار بەشدارییان کرد، کە تیایدا خوێندکاران فێری دروستکردن و دیزاینکردنی داتابەیس لەگەڵ پرۆگرامین لە زمانی (C#) كران تا ئەو ئاستەی بتوانن پرۆجێکتێکی بچوکه‌دروست بکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile