گفتووگۆی ماستەرنامەی خوێندكارێكی خوێندنی باڵای زانكۆ بە پلەی زۆر باش وەرگیرا
لهدرێژهی چالاكییه زانستییهكاندا، رۆژی پێنجشەممە 26 ی كانونی دووهمی 2023 لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، گفتووگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (دیمەن محمد محمود) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی (Prevalence of Candida species among cancer patients with oral candidiasis in Sulaymaniyah province, Kurdistan Region, Iraq) بهڕێوهچوو.
لهپاش چهندین كاتژمێر گفتووگۆکردن، ماستەرنامەکە بە پلەی زۆرباش وەرگیرا.
لیژنەی گفتوگۆكهش پێکهاتبوون لە: -پ.ی.د.خەتاب احمد موستەفا – سەرۆکی لیژنە. -پ.ی.د.سۆلاڤ جەوهەر علی- ئەندام. -پ.ی.د.هەستیار حمە رشید- ئەندام. -پ.ی.د.مەریوان عبداللە حمە صالح- ئەندام و سەرپەرشتیار. -پ.ی.د.تەیب احمد حمە سوور- ئەندام و سەرپەرشتیار.