سیمینارێكی تایبه‌ت به ئەلکترۆکاردیۆگرافی بەڕێوەچوو
لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/١/٢٥، به‌هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگا بەڕێوەچوو.
سیمیناره‌كه له‌لایه‌ن پ.ی.که‌ریم محه‌مه‌د مامۆستا لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی بەناونیشانی “Electrocardiography(ECG)” پێشکەشکراو باسی لە تاقیکاری پزشکی ئەلکترۆکاردیۆگرافی بۆ دڵ کرد کە لە رێگەیەوە دەتوانرێت چالاکی ئەلیکترێکی دڵ بە سادەیی و بێ زیان ئەنجام بدرێت، هەروەها ئاماژەی بە چۆنیەتی پرۆسەی ئەو تاقیکارییە بۆ دڵ کرد.