Back

“دۆزینەوەی هەلی کاربەشێوەی ئونڵاین” له‌ سیمینارێكدا پێشكه‌شكرا

پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت و سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدان بە سیاسەتی کۆچ و به‌هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، سیمینارێكی به‌ناونیشانی “دۆزینەوەی هەلی کاربەشێوەی ئونڵاین” رێكخست.

سیمیناره‌كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 2023/1/24 له‌لایه‌ن م.مه‌ریوان مه‌هدی جه‌میل سەرۆکی بەشی کارگێری کار پێشكه‌شكرا و ئه‌و رێگه‌یانه‌ی بۆ خوێندكاران و ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌ كه‌ بتوانن به‌شێوازێكی نوێ هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.