Back

سیمینارێكی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پێشكه‌شكرا

رۆژی سێشه‌ممه‌ 2023/1/24 لە ھۆڵی سیمینارەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان، سیمینارێكی زانستی به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشكه‌شكرا. سیمیناره‌كه‌ بەناونیشانی (Lipid profile test ) لەلایەن م.ئازاد محه‌مه‌د لە بەشی پەرستاری په‌یمانگا پێشكه‌شكرا، كه‌ تێیدا سەرجەم ئەو پشکنینانەی خوێن کە بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی نائاسایی لە چەوری خوێندا، وەک کۆلیسترۆڵ و ترایگلیسیرید وHDL و LDL هتد…لە جەستەدا دەکرێت ڕوونکرایەوە کە دەتوانێت هەندێک نەخۆشی و مەترسییەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دیاری بکات. هه‌ر له‌ سیمیناره‌كه‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر ڕێگاکانی چارەسەرکردن بەڕێگای خۆراکی و دەرمانی وەرزشی بۆ بەرزی ڕێژەی چەورییەکان لەگەڵ ئەوەی پێویسته‌ ئەم پشکنینانە بۆ کێ ئه‌نجام بدرێت. مامۆستایانی ئاماده‌بوو به‌ سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان به‌شداری سیمیناره‌كه‌یان كردو بابه‌ته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile