سیمینارێک تایبەت بە کۆچی نایاسایی پێشکەشکرا
رۆژی دووشەممە ٢٣-١-٢٠٢٣ بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی كۆلێجی تهكنیكی كهلار، سمینارێک لەلایەن رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدان و سەنتەری کۆچ، بەناونیشانی “هۆشیاری گەنجان سەبارەت بە کوچی نایاسایی” لەلایەن (هاوبیر حەمەعەلی ) بەڕێوەبەری ئەمەریکان کۆرنەی سلێمانی پێشکەشکرا.
ئامانج له سیمینارەكه هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگه بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی لەبارەی کۆچی نایاسایی و لێکەوتە خراپەکانی و رێگەچارەکان و ههوڵدان بۆ گرتنهبهری رێوشوێنی کۆچی یاسایی لەرێگەی هەلی خوێندن و هەلی کاروە بەشێوەیەک کە بتوانرێت لەداهاتوودا سوودی لێوەرگرن بۆ خزمەتكردنی وڵات.
لەکاتی پێشکەشکردنی سمینارەکاندا بەشداربووان گفتوگۆو سەرنجی خۆیان تایبەت بە بابەتەکە دەربڕی و هاوڕابوون لەسەر ئەنجامنەدانی کۆچی نایاسایی.
لە كۆتاییدا بەڕێوەبەری ئەمەریکان کۆرنەر ڕێزلێنانی بەخشییە ڕاگرایهتی کۆلێجی تهكنیكی كهلار لهبهرامبهر هاوکاریکردن و کارئاسانیكردن بۆ ئەنجامدانی سیمینارەكه.