Back

قۆناغی دووەمی خولی شیاندن بۆ پرۆژە کشتوکاڵییەکان بەڕێوەچوو

بەمەبەستی ئامادەکردنی سەرپەرشتیاری لێهاتوو بۆ پرۆژە کشتوکاڵییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، ڕۆژی دووشەممە 2023/1/23 له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، قۆناغی دووەمی خولی شیاندن بۆ پرۆژە کشتوکاڵییەکان بەڕێوەچوو. وانەکانی خولەکەش له‌لایه‌ن هه‌ردوو مامۆستای كۆلێج بەناونیشانی ( بەرهەمهێنانی قارچك ) لەلایەن پ.ی.هاوڕێزعه‌لی نادر و وانەی دووەم بەناونیشانی ( پەروەدەکردنی هەنگ ) لەلایەن م.شرام هۆشیار که‌ریم پیشکەشکرا. شایەنی باسە ئەم خولە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی یه‌ك هەفته‌ بەردەوامی دەبێت و وانەکان بەشێوازی تیۆری و پراکتیکی پێشكه‌ش ده‌كرێن.