سیمینارێكی زانستی له‌سه‌ر ڕۆڵی کلتوور و کەلەپوور و فۆلکلۆر لە پەرەپێدانی ئابووری کشتوکاڵی به‌ڕێوه‌چوو
لە درێژەی کارەکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/١/١٨، سیمینارێکی زانستی به‌ناونیشانی “ڕۆڵی کلتوور و کەلەپوور و فۆلکلۆر لە پەرەپێدانی ئابووری کشتوکاڵی و کۆمەڵایەتی لە ناوچه‌ی شارەزووردا” لەلایەن م.محمود کریم مامۆستا لە بەشی کارگێڕی ئەلکترۆنی و لە هۆڵی مامۆستا عوسمان و بەبەشداری بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایان پێشکەشکرا.
ناوبراو لەسیمینارەکەیدا باسی لە مێژووی نێشتەجێ بوونی کورد كرد لە ناوچەی شارەزوور و ژینگەی سروشتی ئەو ناوچەیە کە کاریگەری هەبووە لەسەر دروستبوونی کلتور و کەلەپوور، بەتایبەتی بەرێوەبردنی ئابووری ئەو ناوچەیە کە سەرچاوەی لە ژینگەوه گرتووه کاریگەری هه‌بووه لەسەر کلتور و کەلەپووری شارەزوور.
له‌كۆتاییدا به‌گفتوگۆی ئاماده‌بوان سیمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا.