په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی زانستی له‌سه‌ر ژینگه و گه‌شتوگوزار سازده‌كات
په‌یمانگاى ته‌نكنیكى هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی زانستی به‌ناونیشانی (ڕۆڵی گه‌شتوگوزار و كاریگه‌ری پیسبوونی ژینگه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی خۆراك و ته‌ندروستی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه) رێكده‌خات.
له‌پێناو هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان و هه‌وڵدان بۆ پاك ڕاگرتنى ژینگه و به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى گه‌شتیارى په‌یمانگاى ته‌نكنیكى هه‌ڵه‌بجه‌ى سه‌ر به زانكۆى پۆلته‌كنیكى سلێمانى، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، سیمپۆزیۆمێك له‌ژێر ناونیشانى (ڕۆڵی گه‌شتوگوزار و كاریگه‌ری پیسبوونی ژینگه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی خۆراك و ته‌ندروستی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ) سازده‌كات كه تێدا زنجیره‌یه‌ك توێژینه‌وه و سیمیناراتى ئه‌كادیمى له‌وباره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
له سه‌ره‌تاى سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا د. شێرزاد تۆفیق محه‌مه‌د یــاریــده‌ده‌ری ســه‌رۆكــی زانـكــۆ بــۆ كــاروبــاری كــارگـێــڕی و دارایـــــی له‌وته‌یه‌كدا تیشكى خسته‌سه‌ر گرنگى زانكۆى پۆلیته‌كنكى سلێمانى و رایگه‌یاند: زانكۆكه‌مان له‌و سنووره ته‌سكه ده‌رچووه كه ته‌نها وانه وتنه‌وه بێت له هۆڵه‌كانی خوێندن به‌ڵكو هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك چالاكی له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستاندا.
د. شێرزاد تۆفیق محه‌مه‌د وتیشی: له‌به‌ر گرنگی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا، وه هاندان و جه‌ختكردنه‌وه‌مان بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره ، ئه‌مڕو په‌یمانگاكه‌مان هه‌ڵده‌سێت به سازدانی یه‌كه‌مین سیمپۆزیمی زانستی و پێشكه‌شكردنی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك كه تایبه‌تن به كێشه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه و هیوادرین رۆڵی خۆی هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌دا.
پاشان مامۆستا ئاكۆ محه‌مه‌د تۆفیق سه‌رۆكى به‌شى كارگێڕى كار و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى سیمپۆزیۆمه‌كه ئاماژه‌ى به كاریگه‌رییه‌كانى پیسبوونى ژینگه كرد له‌سه‌ر ته‌ندروستى هاوڵاتیان و وتى: سه‌لامه‌تى خۆراك و ته‌ندروستى یه‌كێكه له خاڵه هه‌ره هه‌ستیار و گرنگه‌كانى ئه‌مڕۆى نیشتمانمان كه پێویسته هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگاى لێ ئاگادار بكرێته‌وه له هه‌وڵدان بۆ پاك ڕاگرتنى ژینگه شێواز و به‌كارهێنان و شێوازى ئاودانى كه‌رتى كشتو‌كاڵى و كاریگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ.
پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به یه‌كێك له پارێزگا ده‌گمه‌ن و تایبه‌ته‌كانى كوردستان و عێراق له ڕووى گه‌شتوگوزاره‌وه داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر شه‌ش شێوازه‌كانى گه‌شتیارى له خۆده‌گرێت بۆیه به سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌هێزى ئابوورى ده‌توانرێت گه‌شه‌ى پێبدرێت و پشتى پێ ببه‌سترێت له ئێستا و داهاتوودا .