ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى سلێمانى‌و د.ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى‌و د.كازم راگری په‌یمانگاى ته‌كنیكی سلێمانى‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانى، سیمپۆزیۆمی (هه‌نگاونان به‌ره‌و خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندروستی باشتر) به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تاى سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى ووته‌یه‌كی پێشكهشكردو تێیدا جگه له به‌رزنرخاندنی رۆڵی كامه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان‌و په‌رستاران، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی لههرێمی كوردستان، سوودو قازانجی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی به‌گشتی تێدایه، بۆیه هه‌وڵه‌كان له‌و باره‌یه‌وه ههرچییهكبن گرنگن‌و مایه‌ی خۆشحاڵی‌و ده‌ست خۆشییه، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت، ئه‌ویش له نێوان و به‌هاوكاری كردنی نێوان ده‌زگا ئه‌كادیمی‌و زانستییه‌كان‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى ته‌ندروستی.
هه‌ر له ووته‌كانیدا د.ئالان روونیكرده‌وه، سه‌ره‌رای قه‌یرانی دارایی، كارمه‌ندانى ته‌ندروستی هه‌م له بنكه‌و نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ره‌كان و هه‌م له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ كه‌مته‌رخه‌مییان نه‌كردووه‌و به‌رده‌وامبوونه له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و كاره‌كانیانی به‌رزنرخاند.
دواتر بابه‌ته‌كانى پانێڵه‌كان له‌لایه‌ن پزیشكان و مامۆستایانی په‌یمانگاوه پێشكه‌شكران و تێیاندا قسه له‌سه‌ر خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانى كه‌رتی ته‌ندروستی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرا‌و، به گفتوگۆی به‌شداربووان و راگه‌یاندنی راسپارده‌كانى سیمپۆزیۆمه‌كه، كۆتایی به سێهه‌مین سیمپۆزیۆمی په‌یمانگی ته‌كنیكی سلێمانى هات.
[learn_press_profile]
