سەرۆکی زانکۆ پێشوازیکرد لە باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی (سەرۆک جەلال تاڵەبانی)
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2023/1/18 پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشوازی له باڵیۆز د.محه‌مه‌د سابیر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ( سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی ) و یوسف زۆزانی جێگری سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه و وه‌فدێكی دامه‌زراوه‌كه كرد.
له دیداره‌كه‌دا سەرۆکی زانکۆ بەناوی خۆی و ئەنجومەنی زانكۆوه به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و ئامادەیی زانکۆی دەربری لەڕووی زانستی و ئەکادیمییەوە بۆ هەر هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ دامەزراوەی ( سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی ) هه‌روه‌ها باسی لە گرنگی دامه‌زراوه‌كه کرد‌و داوای کرد گرنگی بە بواری ئەکادیمی و زانستی و توێژینەوە بدرێت و دەزگاکە ببێتە هۆکاری زیاتر پشتیوانی ناوەندە زانستییەکان و زانکۆ‌و پەیمانگاکان.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باڵیۆز د.محه‌مه‌د سابیر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ( سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی ) سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ستافی زانكۆی كرد بۆ ئه‌و په‌رۆشی و پێشوازییه گه‌رمه‌یان بۆ رێكخراو دا‌مه‌زراوه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی هه‌ماهه‌نگی و زیاتر وتی: ئێمە مەبەستمانە بۆردێکی زانستی دروست بکەین بەپێی پلان و نەخشە رێگایەکی داڕێژراو، بۆ ئەو مەبەستە داوای هەماهەنگی و هاوکاریتان لێدەکەین و داوا دەکەین لەو بۆردە زانستییەدا هاوکارو پشتیوان بن و ئەندام و نوێنەری چالاک و خاوەن ئاستی ئەکادیمی و زانستی بەرز دیاری بکەن تاوەکو لەگەڵماندا برەوی زیاتر بە بوارە ئەکادیمییەکە بدەین.
سه‌رۆكی زانكۆ و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ( سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی ) هاوڕابوون لەسەر خزمەتکردن و هەماهەنگی کردن بۆ دامەزراوەکە كه خزمەتکردنە بە خەباتی ئەکادیمی و زانستی سەرۆک مام جەلال كه رۆلی کاریگەری هەبووە لە خزمەتکردن بە زانکۆکان و بواری توێژینەوەو پێشخستنی ئاستی زانستی ناوەندە زانستییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان و دەستگیرۆیی کردنی توێژەران و ئەکادیمیان.
لەکۆتایی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆ داوای‌کرد له ڕێگەی ڕێکخراوی (سەرۆک مام جەلال) ەوە ڕۆڵی زیاتر بە خۆێندکارانی زانکۆکان بدرێت و هاوکاری داهێنانەکانیان بکرێت، چونکە چینی خوێندکاران ڕۆڵەی دواڕۆژی بەڕێوەبەردنی ووڵات و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانین بۆ کۆمەڵگە.
هه‌ریه‌ك له پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.د.عه‌لی قادر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و د.به‌ختیار عوبێد شه‌ریف یارده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون، وه‌فدی میوان پێكهاتبوون له ( هه‌رشۆ تاهیر به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی، گۆران ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رێبین عومه‌ر بڕیارده‌ری دامه‌زراوه و رانیار قادر به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ( سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی ) ).