Back

گەشتێكی زانستی بۆ هه‌ردوو بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو و زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی رێكخرا

لەدرێژەی کارو چالاکی زانستی بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، ڕۆژی سێشەممە ١٧-١-٢٠٢٣، هەر دوو بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری و بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو سەردانێکی زانستییان بۆ دادگای سلێمانی ئەنجامدا. ئەم گەشتە زانستییە بەمەبەستی ئاشنابوونی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی هەر دوو بەش بوو بە سیستمی زانیاری دادگای سلێمانی کە بە (CIS) ناسراوە. لەم سەردانەكه‌دا چەند پرێسنتەیشنێکدا بۆ خوێندکاران ڕوونکرایەوە کە چۆن کاروچالاکییەکانی دادگا بە سیستماتیک کراوەو چۆن هەڵسووکەوت دەکرێت لەگەڵ ئەم سیستمە لەلایەن دادوەران و پارێزەران و هاووڵاتیان و تۆمەتباران و نووسەرانه‌وه‌، بەشێوەیەک کە هاووڵاتیان دەتوانن لە ماڵەکانی خۆیانەوە بچنە ناو سیستمەکە و چاودێری رەوتی چالاکی و کەیسەکانیان لە دادگا بن. جێگەی ئاماژەیە لەمیانەی جێبەجێکردنی ‎Bologna Process، ئەم سەردانە زانستییانە یەکێکە لە داواکارییەکانی وۆرکلۆدی وانەکان کە خوێندکار بۆ وەرگرتنی کرێدیتی دیاریکراو بۆ وانەکە پێویستە پەیڕەوی بکات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile