زنجیرهیهك سیمیناری زانستی بۆ مامۆستایانی بەشی ژمێریاری رێكخرا
رۆژی سێشەممە 17/1/2023 لە هۆڵەكانی بەشی تەكنیكی ژمێریاری كۆلیجی تەكینكی كارگێڕی سهر به زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و بەئامادەبونی مامۆستا و ستافەكانی بەشی تەكنیكی ژمێریاری و بەشێك لە خوێندكاران، پێنج سمیناری زانستی لە بواری زانستی ژمێریاری بۆ ماموستایان و توێژەران ئەنجامدرا.
لەوبارەیەوە سازان كەریم ڕێكخەری دڵنیایی جۆری بەشی تەكنیكی ژمێریاری وتی: سمینارەكان بۆ مامۆستایان ( ناجی ئەفراسیا، هەكار ئەبوبەكر، گوڵدوز محمد، هۆشیار عومەر و بەندە) بوون، وتیشی: بە ڕوون و راشكاوی و بەپێی ئەو سمینارانەی لەلایەن مامۆستایانەوە ئامادهكرابوون ناوەرۆكەكانیان خرانەڕوو ئەوەی جێی پرسیاری ئامادەبووانیش بوو لەلایەن پێكەشكارانی سمینارەكانەوە وەڵامدرانەوە.