هەواڵ و چالاکی

پێشانگایه‌كی زانستی له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كرجۆ به‌ڕێوه‌چوو

لە چوارچێوەی کارو چالاکییەزانستییەکانی بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٠۲۳/۱/۱٦، بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری، پێشانگایه‌كی زانستی Poster Presentation بۆ وانەی (Human Nutrition) بەڕێوەبرد. ئەم Poster Presentation لەلایەن م.ژاڵە شابندەر سەرپەرشتیكراو ، خوێندکارانی قۆناغی دووەم لەبەردەم بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی ئەنجامدرا. لەو Poster Presentation خوێندکاران بە سەر چەند گروپێک دابەش بوون و بابەتەکانیان پێشکەش بە بەشداربووان کرد و پرسیاری ئامادەبووانیان وەڵام دایەوە. جێگەی ئاماژەیە لەمیانەی جێبەجێ کردنی ‎Bologna Process، ئەم  Poster Presentation زانستییانە یەکێکە لە داواکارییەکانی وۆرکلۆدی وانەکان کە خوێندکار بۆ وەرگرتنی کرێدیتی دیاریکراو بۆ وانەکە پێویستە پەیڕەوی بکات.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button