به‌شداربووانی خولی سێهه‌می پێداگۆجی بڕوانامه‌یان پێبه‌خشرا
له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌شداربووانی خولی سێهه‌می پێداگۆجی بڕوانامه‌یان پێبه‌خشرا.
به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستایان و باشتركردنی پرۆسه‌ی وتنه‌وه‌ی وانه‌كان له هۆڵه‌كانی خوێندندا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/1/2023 له هۆڵی پێره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری ( زانستی و خوێندنی باڵا ) و ( كارگێڕی و دارایی ) و ( خوێندكاران )، بڕوانامه به‌خشرایه ( 59 ) به‌شداربووی خولی سێهه‌می پێداگۆجی.
له وته‌یه‌كدا پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتووانی خوله‌كه كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستن، هه‌وره‌ها سوپاسی سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆشی كرد كه سه‌ركه‌وتووانه خوله‌كه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه و به‌شداربووان سوودمه‌ند بوون له وانه‌كانی خوله‌كه.
شایه‌نی باسه سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ خولی سێهه‌می پێداگۆجی به‌ڕێوه‌برد.