هەواڵ و چالاکی

خولێكی تۆپی پێی فوتساڵ ده‌ستیپێكرد

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە، بەسپۆنسەری بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رۆژی 16/1/2023 خولی تۆپی پێی فوتساڵی سەرجەم بەشە زانستییەکانی پەیمانگا ده‌ستیپێكرد. له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌ دوو یاری به‌ڕێوه‌چوون، یاری یه‌كه‌م له‌ نێوان به‌شی په‌رستاری ئێواران – قۆناغی دووه‌م و به‌شی ژمێریاری ئێواران – قۆناغی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو كه‌ په‌رستاری ئێواران به‌ سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، له‌ یاری دووه‌مدا به‌شی كارگێڕی به‌یانیان – قۆناغی یه‌كه‌م به‌ ( 3-0) گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌شی په‌رستاری به‌یانیان – قۆناغی دووه‌م، یارییه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌. رۆژانه‌ یارییه‌كانی دیكه‌ی خوله‌كه‌ لە یاریگای کۆمەڵگەی وەرزشی سەروو پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە به‌رده‌وام ده‌بێت.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button