ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له پایته‌ختی شه‌هیدان ئه‌نجام ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یانزه‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌باته مۆنۆمێنتی ئه‌نفال و شه‌هیدانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه به پایته‌ختی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان ناسێندراوه.
مامۆستا به‌ختیار عوبێد شه‌ریف، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رایگه‌یاند “چوونمان بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ پیرۆزبایی كردن بوو له ده‌ستبه‌كاربوونی راگری نوێی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ”.
وتیشی “له‌دوای ئه‌وه له مۆنۆمێنتی ئه‌نفال و شه‌هیدان له چه‌مچه‌ماڵ (پایته‌ختی شه‌هیدان)، ئه‌نجومه‌نی زانكۆمان به سه‌رپه‌رشتی د. ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یانزه‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆمان ئه‌نجامدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ د. سه‌ڵاح سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رمۆ كۆبووینه‌وه و رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوو زانكۆ له مۆنۆمێنته‌كه واژۆ كرا بۆ هه‌ماهه‌نگی له بواره زانستی و ئه‌كادیمی و كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا به هاوبه‌شی”.
مامۆستا به‌ختیار، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو “له‌دوای ئه‌وه‌ش پێكه‌وه هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و چه‌رمۆ سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵمان كرد و له‌گه‌ڵ قائیمقام كۆبووینه‌وه، پاشان سه‌ردانی ماڵی كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ندمان كرد، كه ئێستا كراوه‌ته مۆزه‌خانه”.