دوو تاقیگەی کۆمپیوتەر بەتەواوی پێداویستیەکانەوە بۆ كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار دابینکرا
بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران وفێرکردنیان بەشێوازێکی سەردەمیانە لەسەر ئامێرە نوێیه‌كان بەبڕی زیاتر لە (71) ملیون دینار، پێداویستی دوو تاقیگە بۆ کۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار سه‌ربه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دابینکرا، کە بریتین لە پێداویستی تاقیگەی کۆمپیوتەر بۆ بەشی کارگێڕی کار کە پێکهاتوە لە (30) کۆمپیوتەر و کورسی دانیشتن و بێنجی تایبەت بە تاقیگە و داتاشۆ.
هەروەها دابینکردنی (18) کۆمپیوتەری ئاستبەرز بە ھەموو پێداویستیەکانیەوە بۆ تاقیگەی(GIS) بۆ بەشی ڕوپێوی.