Back

گەشتێکی زانستی بۆخوێندکارانی به‌شی زانستی تاقیگەی پزیشکی ڕێكخرا

بەمەستی زیاتر ئاشنابوونی خوێندکاران بە ئامێرەکانی تاقیگەو چۆنیەتی کارکردنیان و بەکارهێنانیان،گەشتێکی زانستی بۆخوێندکارانی به‌شی زانستی تاقیگەی پزیشکی كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێكخرا.
ڕۆژی پێنجشەمە ٢٠٢٢/١٢/٢٢‎ کۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە، بەسەرپەرشتی م. سحر عبدالکریم، قۆناغی دووەمی زانستی تاقیگەی پزیشکی گەشتێکی زانستیان بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی تاقیگەی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدا.
بەمەستی وەرگرتنی فێرکاری لەلایەن کارمەندانی تاقیگەو نەخۆشخانەکەوە دەربارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی تێستەکان(پشکنینەکان) بە ئامێری تاقیگەییەکان ئەم گەشتە ئەنجامدرا.
خوێندكاران ڕایانگه‌یاند ئه‌م جۆره‌ گه‌شته‌ زانستییانه‌ هێنده‌ی وانه‌ تیۆرییه‌كان سوودی هه‌یه‌ بۆ فێربوون و ڕاهێنانمان له‌سه‌ر پسپۆرییه‌كه‌مان كه‌ زانستی تاقیگه‌ی پزیشكییه‌.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile