هەواڵ و چالاکی

سەرۆكی بەشی تەكنیكی ژمێریاری بەشداریكرد لەكۆنفرانسێكی نێودەوڵەتیدا

بەئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و تێكەڵاوی كەلتوری، تێكەڵبون بەئەزمونی وڵاتان و ڕاگۆڕینەوەی زانستی ، مامۆستایه‌كی كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەشداریكرد لەكۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە وڵاتی بەریتانیا. بۆئەو مەبەستە لەڕۆژانی 16/18/12/2022 ( د.كامەران  قادر یەعقوب )سەرۆكی بەشی تەكنیكی ژمێریاری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و شارەزای ئابوری و دارایی بەشداری كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی كردلە ووڵاتی بەریتانیا بەناونیشانی ( كاریگەریی ئابووری ئەمەریكا لەسەر نرخی زێڕ لە بازاڕە داراییەكاندا). لەكۆنفرانسەكەدا مامۆستای ناوبراو بابەتەكەی خۆی پێشكەشكردو بووە جێی رەزامەندی بەشداربووان و گشت ئەو سەرنجانەی ئامادەبووان هەیانبوو لەلایەن دكتۆركامەران یعقوب وەڵامدرانەوە . كامەران قادر یعقوب، ئەكادیمی و شارەزای بواری ئابوری لەهەمان كاتدا سەرۆكی بەشی تەكنیكی ژمێریاریە لەكۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لەبواری  ئابوری لە ووڵاتی بەریتانیا.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button