Back

خوێندكاران زنجیره‌ى دووه‌مى كتێبى ( میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ ) بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

له‌ هه‌ژده‌یه‌مین ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیدا، كۆمه‌ڵێك خوێندكارى قۆناغى دووه‌مى به‌شى ته‌كنیكى میدیا له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ سه‌رپه‌رشتى د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوى زنجیره‌ى دووه‌مى كتێبى ( میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ ) له‌ دووتوێى ١٢٥ لاپه‌ڕه‌دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ١٦ راپرسی مه‌یدانى سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌رى میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌. د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوى مامۆستا له‌ به‌شى ته‌كنیكى میدیا/کۆلێجى تەکنیکى کارگێرى وتى: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ كاری پراكتیكی وانه‌ی میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ تێیدا خوێندكاران به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ كاریگه‌ی میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌لگه‌ هه‌ڵده‌بژێرن و له‌ رێگه‌ی فۆرمی راپرسی چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی سامپله‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان ده‌كه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌ندین دره‌نجامی زانستی ده‌گه‌ن، وتیشى: ئامانج له‌م كاره‌ ئه‌وه‌یه‌ خوێندكاران له‌ نزیكه‌وه‌ كاری پراكتیكی ئه‌نجام بده‌ن و راده‌ی كاریگه‌ریی میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ له‌ رێگه‌ی داتا و ریژه‌ و خشته‌ی زانستییه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو. ساڵی رابردوو له‌ هه‌مان بۆنه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا خوێندكارانى قۆناغى یه‌كه‌مى به‌شى ته‌كنیكى میدیای کۆلێجى تەکنیکى کارگێرى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى زنجیره‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م كتێبه‌یان پێشكه‌ش كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile