زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دیبه‌یتێك له‌سه‌ر ئه‌رك و مافی مامۆستا وخوێندكار رێكده‌خات
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به هاوبه‌شی لقی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران له زانكۆكه‌یدا، دیبه‌یتێكی له‌سه‌ر “ئه‌رك و مافی مامۆستا و خوێندكار، له چوارچێوه‌ی یاسای خوێندنی باڵادا” بۆ هه‌ریه‌ك له (د.شێركۆ مه‌نگوڕی/ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا، د.شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین /ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لیژنه‌ی خوێندنی باڵا، د.هێمن مه‌جید /مامۆستای زانكۆ، زریان رۆژهه‌ڵاتی /خوێندكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی) رێكخست.
له‌سه‌ره‌تای دیبه‌یته‌كه‌دا ئاماده‌بووان ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، دواتر د. ئالان فه‌ره‌یدون/ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی “خوێندكار و مامۆستا دووانه‌یه‌كی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی خوێندنن، ئه‌م دووانه‌یه له‌ناو ژینگه‌ی زانكۆ و په‌یمانگه به‌یه‌كه‌وه له پرۆسه‌یه‌كی پیرۆزی خوێندن كار ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست و مه‌عریفه‌ت”.
وتیشی “ده‌بێت مامۆستا و خوێندكار ببنه نمونه‌یه‌كی زیندو و هه‌میشه پێشكه‌وتوو بۆ په‌یوه‌ندی نێوانیان، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش له چوارچێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی خۆی ده‌بینێته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه له‌م دیبه‌یته‌دا خوێندكار خۆی به‌شێكه له دیبه‌یته‌كه چ له رووی رێكخستنی و چ له رووی به‌شداربوونی”.
به‌شداربووانی دیبه‌یته‌كه باسیان له‌وه‌كرد كه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كی دروست نێوان مامۆستا و خوێندكار هه‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسادا.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌دوای پێشكه‌شكردن بابه‌ته‌كانی به‌شداربووانی دیبه‌ته‌كه ئاماده‌بووان به خوێندكاران و مامۆستایانه‌وه گفتوگۆ و پرسیارییان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد.