خوێندكارانی ده‌رچووی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوێندی یاساییان خوارد
له مه‌راسیمی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی 33هه‌مینی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن د.به‌ختیار عوبه‌ید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران سوێندی یاسایی خوێنده‌وه‌و له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه وترایه‌وه كه دڵسۆزبن بۆ كار‌و پیشه‌كه‌یان و خاكی هه‌رێمی كوردستان.
دوابه‌دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له ڕاگرانی هه‌ر 13 كۆلیج و په‌یمانگاكه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داوا له سه‌رۆكی زانكۆ كرا كه بڕوانامه‌ی شایسته به‌پێی پسپۆرییه جیاوازه‌كان ببه‌خشن به خوێندكاره ده‌رچووه‌كان.
پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕەزامەندی دەربڕی به به‌خشینی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به خوێندكارانی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.
پاشان دابەشکردنی خەڵات و دیاری بەسەر خوێندکارە سەرکەوتووەکاندا (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م) به‌ڕێوه‌چوو کە بە سوپاسەوە دیارییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی مایۆرکا (مەریوان حاجی جمال) و المجازف (فائق نوری جاسم) و بروسکە (سەردار احمد صاڵح) دابینکراوەو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆكی زانكۆ‌و پارێزگاری سلێمانی و د.محمد صابرو زیاد شه‌هید جبارو د.بڕیار ڕشید)ه‌وه به‌خشرایه خوێندكاران..
سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه سه‌رمایه‌دارانی نیشتمانی كوردستان(مەریوان حاجی جمال)(فائق نوری جاسم)(سەردار احمد صاڵح) كه‌خه‌ڵاتی تایبه‌تییان بۆ خوێندكاران ئاماده‌كردووه.
له‌كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئاواز‌و گۆرانی شادی كوردیدا خوێندكاران به‌هه‌ڵپه‌ڕكێ خۆشییه‌كانی خۆیان ده‌ربڕی.
شایانی باسە ڕێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەماوەی دوو ڕۆژ شەممەو یەکشەممە 24و25ی كانونی یه‌كه‌می 2022 لەهۆڵی تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی یەکەم ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی ئەم کۆلێج و پەیمانگایانە بەڕێوەدەچێت( كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری،كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی،كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك،كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی، په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی) .
وەهەروەها ڕۆژی دووهەمیش كه 25 ی كانونی یه‌كه‌می 2022 به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی (كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه،كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار،په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه، په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان،په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ،په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر،په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ،په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان) بەڕێوەدەچێت.