له‌چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگی دورچووانی خولی 33هه‌مینی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و ستافی وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م میوانانی سنوری پارێزگای سلێمانی كرد‌و پیرۆزبایی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوو كرد‌و ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كهئێوهو كه‌س وكارتان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن و جێگای سه‌ربه‌رزی و شانازیتانه.
له ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆ ڕایگه‌یاند پێویسته زانکۆکان تەنها ئامانجیان پێدانی بڕوانامە نەبێت، تەنها شانازی کردن نەبێت بەژمارەی دەرچووان و پێگەمان لەریزبەندییەکان، بەڵكو ئێمە دەبێت زانکۆکانمان و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان لەگەڵ دونیای پێشکەوتووی ئەمڕۆدا بگونجێنین و زانکۆکان و بازاڕی کار لەسەر یەک ئامانج کۆبکەینەوە، ئەویش پێشکەوتنی کۆمەڵگەو دەستخستنی هەلی کار‌و پێشخستنی ئاستی زانستی زانکۆکان و مامۆستایان و خوێندکارانمانە. له‌درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆ ووتی جێی خۆشحاڵی و شانازیمانه ئه‌مڕۆ (33)هه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌نجامده‌ده‌ین و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لهخوێندكاران بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و دبلۆم له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌رده‌گرن و ده‌بنه كادرێكی پێشكه‌وتووی نێو بواره جیاوازه‌كان چونكه زانكۆكه‌تان هه‌میشه له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه زانستیانه‌دا بووه كه داهاتووییه‌كی پرشنگدار بۆ ده‌رچوان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ده‌بنه خاوه‌نی كار‌و پرۆژه‌ی تایبه‌ت.
پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند ئێمە لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئێستا بەدوای بەدیهێنانی خەونێکەوەین کە پێمان وایە بەدیهێنانی گۆڕانکاری گەورە دروستدەکات و دەبینە هۆکاری پێشکەوتنی کۆمەڵگەو سەربەرزی بۆ خۆمان و مامۆستایان و خوێندکارانمان، ئەویش زیاتر‌و زۆرتر بەکرداری کردنی وانەکان و خۆگونجاندنمانە لەگەڵ پێویستی بازاڕی کار، بۆ ئەو مەبەستەش ماندوونابین و لە هەوڵەکانمان بەردەوامدەبین، هەموومان وەکو یەک تیم و پێکەوە خەونە گەورەکانی ئێوەی خوێندکارو خۆمان بەدیدەهێنین و ناوەستین تا سەردەکەوین. سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی ساڵ به‌ساڵ له‌ڕیزبه‌ندی زانكۆكاندا‌و لهڕانكینگی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا زانكۆمان ئاستێكی باش و دڵخۆشكه‌ری بڕیووه كه‌ئه‌مه‌ش بێگومان بۆ دڵسۆزی و شه‌ونخونی مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆنفرانس و وۆركشۆپ و سیمینار‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و چالاكی زانستی.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوپاتیكرده‌وه لەسەرەتای دەستبەکاربونیانەوە، هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی هەرچی توانا کارگێڕی و داراییەکانی زانکۆهەیە بۆ خزمەتی خوێندکاران بەکاری بهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش لەرێگەی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانەوە توانیویانه چەندین هۆڵی وانە وتنەوە نوێبکەنەوەو کورسی خوێندن و پێداویستییەکانی دیکەی بۆدابین بکەن،له‌گه‌ڵ نۆژەنكردنهوهی چەندین تاقیگەو چەندانی دیکەش لە بواری جێەجێکردندان بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیەوە، لەگەڵ ئەمانەشدا بەهاوکاری دڵسۆزان، زۆرترین پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکان دابین بکرێت و خۆمان لەو ئامانجە نزیک بکەینەوە کە بریتییە لە ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان.
سوپاسی خۆی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گه‌یانده لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاهه‌نگی ده‌رچووان و گشت ڕاگرو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كه سه‌رجه‌میان لێبڕاوانه كاریان بۆ سه‌رخستنی زانست و خوێندن كردوه و دوپاتی كرده‌وه كه زانكۆ درێژه به‌كاروانی خزمه‌تكردنی زانست و خوێندنی ته‌كنیكی ده‌دات و هه‌رچی له‌توانایاندا بێت درێغی ناكه‌ن.
دواتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری خوێندكارانه‌وه ووتاری خوێندكاره ده‌رچوه‌كانی خوێنرایه‌وه‌و پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولی (۳۳)هەمینی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد‌و دەستخۆشیان لە وەزارەتی خوێندنی بـاڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرجەم مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرد كه پاڵپشتیان بوون بۆ گه‌یشتنیان بهدواساتهكانی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه. ڕایگه‌یاند كهئێمەى خوێندكارانيش ئەركی سـەرشانمانە بەوەفابين بەرامبەر بە گەل و ووڵات بۆئەوەى لە داهاتوودا هەریەكەمان بـەپێی پسپۆڕی و شارەزایی خۆمان خزمەت بە گەل و نیشتمان بكەين.
پاشان هاتنی كه‌ژاوه‌ی ئاڵای حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و 13 كۆلێج و په‌یمانگای سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ سروودی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستیپێكرد و دوابه‌دوای ئه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به ڕێوڕه‌سم له‌سه‌ر سه‌كۆی ئاهه‌نگی ده‌رچووان ئاماده‌بوون.
[learn_press_profile]
