كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماری 6ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د.هوشیار عبدوڵا عه‌زیز ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره6 ی ئه‌نجامدا.
پێشنیوەڕۆی چوارشەشەممە ٢١/١٢/٢٠٢٢ به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د.هوشیار عبدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆ‌و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری (زانستی و خوێندنی باڵا) و (كارگیڕی و دارایی) و (خوێندكاران) و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٦ی ئەنجومەنی زانکۆ لەهۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئەنجامدرا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ووتەی سەرۆکی زانکۆ دەستیپێکرد و پیرۆزبایی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی ئاراسته‌ی ئه‌و بهڕێزانهكرد كه وه‌ك یه‌كه‌م كۆبونه‌وه به‌شداربوون و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن، ئه‌وانیش:
*(پ.د.علی قادر عوسمان) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی.
*(پ.ی.د.سه‌رهه‌نگ سه‌روه‌ت حه‌مه‌كه‌ریم) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا.
*(پ.ی.د.یونس صابر عبدالله) ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی.
*(د. سیڤان هشام طاهر) ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری.
سه‌رۆكی زانكۆ جەختیكرده‌وه لەسەر گرنگی دابەشکردن و گەیشتنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان و سەرپەرشتیاران و لیژنەکانی گفتوگۆی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بە مامۆستایانی زانکۆ پێش پشووەکانی ساڵی نوێ.
هەرەوەها جەختی کردەوە لەسەر گرینگی‌دان بە پڕۆسەی نوێکردنەوەی تاقیگە و هۆلەکانی خوێندن لە ساڵی نوێ‌دا و پێویستە ساڵی نوێ بکرێتە ساڵی نوێکردنەوەی تاقیگەو هۆڵەکانی خوێندنی کۆلێج و پەیمانگەکان کە لەماوەی ڕابردوودا دەستی پێکردووە لە چەند کۆلێج و پەیمانگەیەک و تاوەکو هەموو شوێنەکانی تر بگرێتەوە.
هەروەها ئاماژە بە ئامادەکارییەکانی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆ کرا کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ٢٤ و ٢٥/١٢/٢٠٢٢ کە بەڕێوەدەچێت.
لە کۆتاییدا جەخت کرایەوە لەسەر ئامادەکاری زانکۆ بۆ تاقیکردنەوەکانی فایناڵی سیمستەری یەکەم و دابینکردنی پێداویستیە لۆجیستیەکان.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ و پڕ لەسەر تهوهرهسهرهكییهكان و کۆمەلێک پرسی زانستی و ئەکادیمی کرا.