مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا دەکات
لەدرێژەی چالاکی و هەوڵە زانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، مامۆستایەکی بەشی دیزاینی باخچەکان بە پێشکەشکردنی بابەتێکی زانستی بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی-بازرگانی نێوان زانستەکان کرد.
ئەو بابەتە زانستییە لەلایەن د.جەودەت بەکر بەناونیشانی “گۆڕانکاری کەشوهەوا و ژینگە – تەحەددیات و ئیلهام بەخشەکان بۆ زانست” لە وڵاتی پۆلەندا پێشکەشکرا، ئەم بابەتە باسێک بوو لەسەر وەرگرتنەوەی خۆبەخۆی ڕووەک و دەردانی کاربۆن لە کۆمەڵە کانەکانی خەڵوزی سەرەوەی سیلێسیا و پەیوەندی تایبەتمەندییە بایۆلۆجی کیمیاییەکانی خاک و یەک لەدوای یەکبوونی خۆبەخۆ لە ناوچەکانی دوای کانگاکردن و ئیکۆسیستەمی نوێ لە دیمەنە گۆڕاوەکانی مرۆڤ.
ئەم کۆنفرانسە زانستییە لەلایەن سەنتەری گۆڕانی کەشوهەوا و توێژینەوەی ژینگەیی لە زانکۆی ماریا کیوری-سکلۆدۆڤسکا رێکخراوە.
لینکی پەیوەندیدار.