Back

سیمینارێكی زانستی له‌سه‌ر ھۆشیاری تاك و کۆمەڵگا پێشكه‌شكرا

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2022/12/20 لەھۆڵی سیمینارەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و بەئامدەبونی ژماره‌یه‌كی زۆر لەخوێندکاران و مامۆستایان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، سیمینارێكی زانستی لەلایەن ( ئەردەڵان یدللە ) خوێندکاری بەشی پەرستاری به‌ناونیشانی ( ھۆشیاری تاك و کۆمەڵگا ) پێشكه‌شكرا.
له‌سیمیناره‌كه‌دا پێشكه‌شكار ئاماژه‌یكرد به‌ ئاستی ڕۆشنبیری تاك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیداو جه‌خیكرده‌وه‌ كه‌ تاكه‌كان پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ دێنه‌پێشیان له‌ژیانداو چۆنێتی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ییه‌كی دروست له‌گه‌ڵ چوارده‌وردا.
له‌كۆتاییدا ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی پێشكه‌شكاری سیمیناره‌كه‌كردو بابه‌ته‌كه‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile