وۆرکشۆپیێکی زانستی له‌سه‌ر ئالوده‌بوون بەڕێووەچوو
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/١٢/٢٠ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکییەکانی هەڵەبجەو لەهۆڵی مصطفى زەڵمی، بەشی زانستی تاقیگەیی پزیشکی وۆرکشۆپێکی زانستی به‌ناونیشانی (ئالوده‌بوون) بۆ د.جیهاد ابراهیم حه‌مە ڕێکخست.
سه‌ره‌تا د.عوسمان عبدالرحمن یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکییەکانی هەڵەبجە بەخێرهاتنی میوانانی کرد‌و جەختیکردوە کەئەم جۆرە چالاكییه زانستیانه بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌لگه‌و پێدانی زانست و زانیاری نوێ له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئالوده‌بوون.
پاشان د.جیهاد ابراهیم حه‌مە له‌وۆرکشۆپەدا باسی لەڕێگاکانی ئاڵودەبوون و ڕێکارە زانستییەکانی خۆدروخستنەوە لەئاڵودەبوون کرد بەتایبەتی ئاڵودەبون بەماددەی هۆشبەرو جگەرەو یارییە ئەلیكترۆنییەکان.
له‌كۆتاییدا ئاماده‌بووان خۆشحاڵ بوون به به‌شدارییان له چالاكییه‌كی زانستی له‌و شێوه‌یه‌دا كه باس له گرفته‌كانی سه‌رده‌م و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌و گرفته ده‌كات.