وۆرکشۆپێکی زانستی ده‌رباره‌ی چۆنیەتی گەڕان و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەڕێووەچوو
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی – کۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکییەکانی هەڵەبجەو به‌ئامانجی گەڕان بەناو سایتە جیهانیەکانداو بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینەوەکان، وۆرکشۆپێکی زانستی بەڕێووەچوو.
ڕۆژی دووشەمە ١٩ /١٢/ ٢٠٢٢ بەئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایانی کۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و لەهۆڵی کۆمپیوتەر، وۆرکشۆپێکی زانستی بۆهەردوو مامۆستا (شرام هۆشیار کریم و صلاح صالح)به‌ناونیشانی (How to Search? And How to Manage Your References) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا ئاماده‌بوان پرسیار‌و ڕاوبۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو .