پشکنینی خوێن بۆ خوێندکاران ئەنجامدرا
ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/١٩ بەسەرپەرشتی ڕاگرایەتی کولێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە و لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی هەڵەبجە، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە – تاقیگەی ناوەندی هەڵەبجە، هەستا بە وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی جگەر.
شایەنی باسە سەرجەم خوێندکاران بەشداری ئەم چالاکییەیان کردو بەگرنگیان وەسفکرد هەم وەک ئەزموونیکی سەرەتای خوێندن و هەم وەک لایەنی تەندروستی خوێندکار.